کوردستان میدیا: ژمارەیەك كورتە فیلمی، دێكیومێنتاری و ئەنیمەیشێنی لە دەرهێنەر و سینەماكارانی كورد لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فێلمی ئامەددا بەشداری دەكەن.
لەو فێستیڤاڵەدا بێجگەلە بەرهەمە سینەماییەكان، كورتە فیلمی چیرۆكی، دێكیۆمێنتار، ئەزموونی و ئەنیمێشێنیش پیشان دەرێت.
فیلمی مرۆڤەكان لە دەرهێنانی ماشەڵڵا محەممەدی، كۆڵانی پشت ماڵمان لە دەرهێنانی شیلان سەعدی، ئێوارەی شەیتانۆكە و جووخە هەردوو له دەرهێنانی ئازاد محەممەدی، دەنگی ناخ لە دەرهێنانی فەرزین كەریم بەشداریی ئەو فێستیڤاڵە دەكەن.
یەكەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئامەد لە رێكەوتی ٨ی خەزەڵوەرەوە هەتا ١٣ی ئەو مانگە دەخایەنێ.