کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێكی كۆمیتەی حیزب لە یادی ۱۱۰ ساڵەی لەدایك بوونی مەلا مستەفا بارزانی لەوڵاتی نوروێژ

23:20 - 8 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان ـ نوروێژ لە رێوڕەسمی یادی لەدایك بوونی مەلا مستەفا پەیامێكی پیرۆز باییان پێشكەش كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لە سەرەتای ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی پارتی دێمۆكراتی كوردستان لەلایەن بابا عەلی گوڵانی كارگێری لقی ٦‌ی ناوچەی پارتێەوە خوێندرایەوە.
دواتر پەیامی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە كوردستانییەكان لەلایەن سەید برایم هاشمییەوە پێشكەش كرا.
پاشان محەممەد ئەسكەندەر كارگێری ناوچەی پارتی ـ نوروێژ باسێكی لە‌سەر مێژووی كورد، ژیان و خەباتی بارزانی پێشكەش كرد و هەروەها پەیامی پیرۆزبایی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ـ نوروێژ لەو رێوڕەسمەدا خوێندرایەوە.
شاندی كۆمیتەی حیزب پێك هاتبوون لە: ساڵح وەلیزادە، گوڵەباغ فەتاحی، محەممەد مستەفاپوور، مەحموود و شوانە بەچەكورد، جەعفەر عەباسی و سەید برایم هاشمی.