کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات لەرێپێوانی رۆژی جیهانی كرێكار لەسوید

16:17 - 12 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: بەبۆنەی یەكی مانگی مەی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە شاری ستۆكهۆڵم بەشداریان لەرێپێوانی رۆژی جیهانی كرێكاراندا كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئە رێپێوانە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 11‌ی بانەمەڕ لە پاركی هوملێ گوردەن دەستی پێكرد و هەتا شوێنی نۆرا بان تۆریەت واتە لە بەردەم ناوەندی یەكیەتی سەندیكای كرێكارانی سوێد درێژەی هەبوو.

هەر لەو پێوەندییەدا لایەنگران و ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات ئاڵای كوردستان و پلاكارد كە دروشمی پێوەندیدار بە مافی كورد بۆ ئازادی و هەروەها دروشمی دژ بە كۆماری ئیسلامی ئێرانی لێ‌نووسرابوو، هەلگرتبوو.


هاوكاتیش وێنەی ئیعدام كراوان و وێنەی زیندانیانی سیاسیان پێ‌بوو و خوازیاری راگرتنی سزای ئیعدام بۆ سەر چالاكانی سیاسی و مەدەنی لە ئێران بوون.

4586.jpg

هەر لەو رێپێوانەدا ژمارەیەكی زۆر لەپەیامی حیزب و لایەنە سیاسییەكان كە پێوەندیی بەرۆژی كرێكارەوە هەبوو، لەناو بەشداراندا بڵاو كرایەوە.