کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی حیزبی دێمۆكرات لەرێوڕەسمی رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە لەنوروێژ

22:14 - 14 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ـ نوروێژ لەرێوڕەسمی ساڵڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بەشداریی كرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شاندی حیزبی دێمۆكرات ـ نوروێژ کە بریتی بوون لە: ئازاد عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزب، ئەحمەد عەزیزی بەرپرسی بەشی پێوەندیە كوردستانییەكان لەنوروێژ و مونیرە جیهانی لە كۆمیتەی ئۆسڵو، لە رێوڕەسمی رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵەدا بەشدار بوو.
هەر لەپەراوێزی ئەو رێوڕەسمەدا شاندی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵە پێكەوە دانیشتنیان هەبوو و هەر دوو لا پێداگریان لەسەر ئەوە كردەوە كە بۆ پێوەندی زیاتر و كاری هاوبەش لە دوارۆژ دا هەوڵی زیاتر بدرێ.