کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی تەشکیلاتی حیزب لە ئیتالیا لە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز

22:40 - 12 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئیتالیا، لە رێوڕەسمی جیژنی نەورۆز و راگەیاندنی رێکخراوی کولتوریی کوردی بابەگوڕگوڕ بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێکخراوی کولتوریی کوردی بابەگوڕگوڕ رێوڕەسمێکی بە بۆنەی جیژنی نەورۆز و سەری ساڵی ٢٧١٤ی کوردی و هاوکات رێوڕەسمێکی یەکتر ناسین و بە فەرمی راگەیاندنی رێکخراوی بابەگوڕگوڕ لە شاری بۆلزانۆی وڵاتی ئیتالیا بەڕێوەبرد.
هەر بەم بۆنەوە شاندیکی تەشکیڵاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ ئیتالیا بەسەرپەرستی \'\'محەممەد وەیسی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی رێکخراوی ناوبراو لەو رێوڕەسمەدا بەشداریی کرد و لەلایەن بەرپرسی رێکخراوی بابەگوڕگوڕ و بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکەوە پێشوازیی لێ کرا.
لەم رێوڕەسمەدا نوێنەری زۆربەی حیزب و رێکخراوە ئیتالی و کوردەکانی هەر چوار بەشی کوردستان بەشدار بوون.
لەو رێوڕەسمەدا برووسکەی پیرۆزبایی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئیتالیا، لەلایەن ئارام شێرزاد پیشکەشکاری رێوڕەسمەکەوە خوێندرایەوە.