کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندیکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات ــ رۆژهەڵاتی کانادا، لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزرانی PUK

15:18 - 28 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: لەسەر بانگهێشتی فەرمیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە رۆژهەڵاتی کانادا لە ساڵیادی دامەزرانی ئەو پارتە بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژهەڵاتی کانادا بە سەرپەرستیی \'\'رەحیم بێهرووز\'\' بەرپرسی کۆمیتە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە رێوڕەسمی ٣٩مین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هامیلتۆن بەشداریی کرد.

لەو رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزب لە رۆژهەڵاتی کانادا لەلایەن \'\'تاهیر دەرویژە\'\'وە خوێندرایەوە و پیرۆزبایی خۆیان بە هاوڕێیانی یەکیەتیی نیشتمانی راگەیاند.

8692.jpg

لە پەراوێزی ئەو رێوڕەسمەدا شاندی کۆمیتەی حیزب لە رۆژهەڵاتی کانادا لەگەڵ نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان چاوپیکەوتنی پێکهێنا.