کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزب لە هوڵەند، لە سمینارێکی تایبەت بە کوردستانی سووریە

20:22 - 7 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە سمینارێکی لەسەر دۆخی ئێستا کوردستانی سووریە لە وڵاتی هۆڵەند بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ هوڵەند بە سەرپەرستی \'\'جەعفەر مەردانبەیگی\'\' رۆژی شەممە رێکەۆتی ٣ی رەشەمە، لەسەر بانگهێشتنی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریە، لە پانیلێکی سیاسی کە بۆ حیزب و رێکخراوە سیاسییە کوردیەکان پێکهاتبوو، بەشداریی کرد.
لەم پانێلە سیاسییە کە سەبارەت بە بارودۆخی ئیستا و داهاتووی کوردستانی سووریە و گەلانی سوریە رێکخرابوو، حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بە باسکردن لەسەر خاڵە بە هێز و لاۆازەکان و راگۆڕینەوە و لێکۆڵینەوە لەو بارودۆخە نائاسایی‌یە گەیشتنە ئەو ئەنجامە کە لەمەو بەدوا لە وڵاتی هوڵەند بە رێکخستنی ئاکسیۆن بە مەبەستی کۆ کردنەوەی یارمەتیی مادی و مەعنەوی بۆ ئاوارەکان، هاوکاری و پشتێۆانییان بکەن.