کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات ــ رۆژئاوای کانادا، لە ساڵـڕۆژی کۆچی دوایی بارزانی

12:33 - 18 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: لەسەر بانگهێشتی فەرمیی لقی ڤانکۆڤێری پارتی دێموکراتی کوردستان، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژئاوای کانادا، لە رێوڕەسمی ساڵـڕۆژی کۆچی دوایی بارزانی بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژئاوای کانادا بە سەرپەرستیی \'\'شەهریا ویژە\'\' بەرپرسی کۆمیتە، لە رێوڕەسمی ساڵـڕۆژی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزب بەو بۆنەوە پێشکەش لەلایەن \'\'حیکمەت قولی‌زادە\'\'ەوە کرا.