کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات ــ سوێد، لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزرانی حیزبی شیووعی

20:56 - 14 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێد، لە رێوڕەسمی ساڵیادی ٨٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی شیووعی لە شاری ستۆکهۆڵم بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوێد بە سەرپەرستیی \'\'مەولوود عەبدیل‌زادە\'\' رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی خاکەلێوە، کە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزرانی ٨٠ ساڵەی حیزبی شیووعی بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا جیا لە کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، باڵوێزی عێراق، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان، عێراق و سوێد بەشدار بوون.
شاندی کۆمیتەی حیزب لە نامەیەکدا ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی شیووعیی بە ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبە راگەیاند.
لەو رێوڕەسمەدا نامەی پیرۆزبایی کۆمیتەی حیزب دێموکرات لەلایەن بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکەوە خوێندرایەوە.