کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئاڵمان لە بانگهێشتنێکی فەرمیدا لە سمینارێک لە بارەی کوردستانی سووریە بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئاڵمان بە سەرپەرستیی \'\'شەهریار نەقشبەندی\'\' رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆمەڵەی کوردیی شاری بریمن لە سمینارێک سەبارەت بە \'\'دۆخی ئێستای کوردستانی سووریە\'\' بەشداریی کرد.
ئەو سمینارە کە بۆ \'\'رێزان شێخ مووس\'\' پێکهاتبوو، لەبارەی رۆڵی ئاژاوەگێڕییەکانی رێژیمی ئێران لە سووریە بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی و ئەو زیانانەی کە بە نەتەوەی کورد بەهۆی دەستێوەردانانەی رێژیمی ئێران دەگات، پێشکەش کرد.
بەشداران را و سەرنج و پرسیاری خۆیان لەسەر مژاری سمینارەکە هێنایە بەر باس و لەلایەن بەڕێوەبەرانی سمینارەکەوە وەڵامیان درایەوە.