کوردستان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی جیهانیی لاوانی سوسیال دێموکرات لە وڵاتی دانمارک بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی \'\'فواد خاکیبەیگی\'\' سکرتێری گشتی، لە کۆنگرەی جیهانیی لاوانی سوسیال دێموکرات لە وڵاتی دانمارک بەشداریی کرد.
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٨ی رەشەمە، لە شاری کۆپێنهاگنی وڵاتی دانمارک رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی جیهانیی یەکیەتیی لاوانی سوسیال دێموکرات بەڕێوەچوو و شاندێکی پایەبەرزی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بە شێوەی فەرمی بانگهێشت کرابوو، تێیدا بەشداریی کرد.
کۆنگرەی جیهانیی لاوانی سوسیال دێموکرات بە بەشداریی ١٤٠ رێکخراو لە ١٠٠ وڵاتی جیهانەوە و لەوانە شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە نوێنەرایەتیی لاوانی کوردستانی ئێران، بەشدارن.
یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سوسیال دێموکرات (IUSY)، ساڵی ١٩٠٧ی زایینی دامەزراوە و یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەکوو یەکەم رێکخراوی لاوانی کورد ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ئەندامی ئەو رێکخراوەیە.