کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێكی حیزبی دێمۆكرات و یەكیەتیی ژنان لەحەفتەی رۆشنبیری لەهەرێمی كوردستان

16:19 - 3 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری كۆیە كۆنفرانسێك لەژێر ناوی حەفتەی رۆشنبیری دەستی بەكارەكانی كردووە و شاندی حیزبی دێمۆكرات و یەكیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەشداریی بوون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ٢ی پووشپەڕ رێكخراوی نوێكار و لاوانی دێمۆکراتی کوردستان كۆنفرانسێكیان لەژێر ناوی حەفتەی رۆشنبیری لەشاری كۆیە پێكهێنا و تاهیر مەحموودی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆكرات بە نوێنەراتی ئەو حیزبە و ئیلهام چایچی بەرپرسی یەكیەتیی ژنان و سەفیە مەحموودی بەرپرسی كۆمیتەی یەكیەتی ژنان، بەشداریی كۆنفرانسەكە بوون.
ئەو كۆنفرانسە بۆ ماوەی یەک حەفتە درێژەی دەبێت و بڕیارە لەرەوتی كۆنفرانسەكەدا شاندی حیزبی دێمۆكرات وەكوو كۆڕگێر باس و بابەتی پێوەندیدار پێشكەش بكات.
رێكخراوی نوێكار، رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی سەربەخۆیە و مەبەستی سەرەكیان لە پێك هێنانی ئەم كۆنفرانسە، زیاتر گرینگی‎دان بە بواری رۆشنبیری و پەروەردەیی و بەهێزكردنی گیانی بە یەكەوە ژیان و زیاتر سوود وەرگرتن لە تواناكانی یەكترە.

5234.jpg