كوردستان میدیا: بە بۆنەی ١ی مانگی مەی رۆژی جیهانی كرێكار لە شاری سلێمانی رێپێوانیكی هێمنانە بەبەشداری شاندێكی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات لەسلێمانی بەسەرپەرستی محەممەد ساحیبی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی، بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو رێپێوانە لە گەرەكی عقاریەوە بە دروشمی دابین كردن هەلی كار و بژێوێژیان بۆ كرێكار بۆ بەر دەركی نوسینگەی پارلمانی كوردستان لە شاری سلێمانی وەرێخرا و لە یاداشنامەیەكدا چەند خاڵ وەك داواكاری كرێكارانی كوردستان پێشكەش بە ئەندامانی پارلمانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرا.
ئەو رێپێوانە لەلایەن حیزبی شیوعی كوردستانەوە رێك خرابوو و شاندی پێوەندییەكانیش بەفەرمی بانگهێشت كرابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەو شاندەی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات لەسلێمانی لە رێوڕەسمی رۆژی جیهانی كرێكار کە لەلایەن كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانـەوە رێكخرابوو، بەشداریی كرد.
ئەو رێوڕەسمە لەبنكەی سەرەكیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوە چوو.