کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ ئاڵمان لەكۆنگرەی \"رێكخراوی فداییانی خەڵكی ئێران ـ ئەكسەریەت\"

18:29 - 1 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ـ ئاڵمان لە ١٣هەمین كۆنگرەی سازمانی فداییانی خەڵكی ئێران ئەكسەرییەت بەشداریی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو شاندە بە سەرپەرستی بەڕێز عەبدولڕەزاق كەریمی بە نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و بەڕێزان شەهریار نەقشبەندی و میران پوورناسری نوێنەرایەنی كۆمیتەی ئاڵمان، لەو كۆنگرەیەدا بەشدار بوون.
لەرێوڕەسمی كردنەوەی كۆنگرەی رێكخراوی فداییانی خەڵكی ئێران ـ ئەكسەرییەت پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن بەڕێز عەبدولڕەزاق كەریمیەوە خوێندرایەوە .

4475.jpg