کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێكی كۆمیتەی رۆژهەڵاتی كانەدا لەكۆڕێكی گشتی ماڵی كوردی تورنتۆ

15:11 - 20 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ماڵی كوردی تورنتۆ كۆڕێكی گشتی بۆ هەر یەك لەبەڕیزان جیم كەریگیانیز ئەندام پارلمانی كانەدا و دكتور ئالان دیلانی سەرۆكی كۆنگرەی جیهانی كورد، لەهۆڵی شۆرای شاری تورنتۆ بەڕێوە برد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، سەرەتای كۆڕەكە، سەرتیپ كاكەیی سەرۆكی ماڵی كوردی تورنتۆ بەخێرهاتنی بەشداران و كۆڕگێڕانی كرد و مەبەستی لە گرتنی كۆڕەكە بۆ بەشداربووان شی كردەوە.
پاشان خاتوو كریستی دانكن، ئەندام پارلمانی كانەدا چەند وتەیەكی پێشكەش كرد و خۆشحاڵی خۆی لەدۆستایەتی لەگەڵ كوردەكان دەبڕی و ئاشكراشی كرد لەهەوڵەكانی خۆی بۆ مەبەستی گەیاندنی دەنگی كورد بە پارلمانی كانەدا بەردەوام دەبێت.
لە برگەی یەكەمی كۆڕەكە، جیم كەریگانیز لەسەر چالاكییەكانی لەپارلمان بۆ خزمەت بە پرسی كورد قسەی كرد و بەڵێنی ئەوەی دا كە لە فكری دانانی تۆڕێكی جیهانی پارلمانتارانی دۆستی كوردە كە لەسەر پرسی كورد لەهەر چوا پارچەی كوردستان كار بكەن.

ئەو لێپرسراوە هەروەها بەڵێنی دایەوە كە لەسەر هەوڵەكانی بۆ بەژینوساید ناساندنی كیمیابارانی هەڵەبجە لەپارلمانی كانەدا بەردەوام دەبێ و چاوەڕوانی پشتیوانی جیهانی زیاتری كوردەكان لەم كەمپینەیە.
لە بەشێكی تری كۆڕەكەدا دكتور ئالان دیلانی سەرۆكی كۆنگرەی جیهانی كورد لەسەر بیرۆكەی دامەزراندنی ئەم كۆنگرەیە بۆ بەشداران دوا و كار و چالاكی و ئامانجەكانی ئەم كۆنگرەیەی زیاتر بۆ بەشداران شی كردەوە.
شاندی كومیتەی رۆژهەڵاتی كانەدای حیزبی دێمۆكرات لەپەراوێزی كۆڕەكەدا لەگەڵ كۆمەلێك كەسایەتی و بەشدارانی كۆڕەكە دیداری كرد.

5074.jpg