کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزب له ئاڵمان له کۆنگرەی پارتی سوسیال دێموکراتی ئەو وڵاته

12:43 - 27 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: نوێنەری حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئاڵـمان، لەسەر بانگهێشتی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان، بەشداریی له رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی ئەو پارتەدا کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەم کۆنگرەیەدا که شاری لایپزیکی ئاڵمان بەڕێوه چوو، کۆمەڵێک میوانی بیانی، لەوانه پارتە سیاسییەکان له وڵاتانی جوراور و هەروەها باڵوێزی چەندین وڵات و سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا و سەرۆکی پارلمانی ئورووپا بەشدارییان کردبوو.
نوێنەری حیزب وێڕای چاوپێکەوتن لەگەڵ چەندین ئەندامی رێبەرایەتی و ئەندام پارلمانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان، چاوپێکەوتنی لەگەڵ نوێنەری چەندین پارتی دیکەی بەشداری ئەم کۆنگرەیه کرد و سەبارەت به هەلومەرجی کوردستان و ئێران ئاڵوگۆڕی بیروڕای کرد.