کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكرات ـ سوید لەكرانەوەی دەفتەری نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

14:39 - 5 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: دەفتەری نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەشاری ستۆكهۆڵمی سوید بە فەرمی كرایەوە و شاندێكی حیزبی دێمۆكرات ـ سوید لەو رێوڕەسمەدا بەشدار بوو.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٤ی بانەمەڕ لەشاری ستۆكهۆڵم پێتەختی سوید، دەفتەری نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرایەوە و لەو رێوڕەسمەدا فەلاح مستەفا وەزیری كاروباری دەرەوەی حكوومەتی هەرێم و باڵوێزی حكوومەتی عێراق لەسوید و نوێنەرانی چەندین لایەنی سیاسیی وڵاتانی بیانی و هەروەها هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستی مەولوود عەبدێلزادە، بەشدار بوون.
لەسەرەتای ئەم رێوڕەسمە هێرش خولە لەوتارێكدا ئاماژەی بە گرینگی كرانەوەی ئەو دەفتەرە، كە یەكەمین دەفتەری فەرمی حكوومەتی هەرێم لە دەرەوەی وڵاتە، كرد.
هاوكات فەلاح مستەفاش لەقسەكانی خۆیدا هیوای خواست كە پاش‌كرانەوەی دەفتەری حكوومەتی هەرێم لەسوید لە وڵاتەكانی دیكەش ئەم كارە درێژەی هەبێت.

شاندی حیزبی دێمۆكرات ـ سوید لەسەر بانگهێشتی بەرپرسی دەفتەری نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێم لەو رێوڕەسمەدا بەشدار بوون.