کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكرات لەكۆڕیادی شەهیدانی یارسان لە كانادا

15:55 - 2 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: شاندێكی حیزبی دێمۆكراتی لەڤانكۆوری كانا‌دا بە سەرپەرستی شەهریار ویژە لەكۆڕیادی شەهیدانی ئەم دوایانەی خەڵكی یارسان لە هەمەدان و كرماشان، بەشداریی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو كۆڕ یادە لەلایەن خەڵكی یارسان لە دەڤەری ڤانكۆورەوە پێك هاتبوو و كۆمەڵێكی بەرچاو لەرێكخراوە سیاسی و مەدەنیەكانی ئێرانی و كوردستانی بەشداریی رێوڕەسمەكە بوون و هاودەردی و پشتیوانی خۆیان لەخەڵكی یارسان دەربڕی.
محییەدین پاڵانی بە نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران پەیامێكی پێشكەشی بەشدار بوان كرد و هاوسۆزی هاوپشتی كۆمەڵە و حیزبی دێمۆكراتی جارێكی دیكە بۆ برایانی پەیڕەوی ئایینی یاری دووپاتكردەوە.