کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ دانمارك لەساڵیادی دامەزرانی یەكیەتی نیشتمانیی كوردستان

15:29 - 13 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی كۆمیەتی حیزبی دێمۆكرات ـ دانمارك لەسەر بانگهێشتی فەرمیی كۆمیتەی رێكخستنی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان لە وڵاتی دانمارك، بەشداریی رێوڕەسمی سی و هەشتەمین ساڵیادی دامەزرانی ئەو حیزبە بوون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەرێوڕەسمەكەدا نوێنەرانی حیزب و رێكخراوە كورد و عەرەبەكان بەشدار بوون و وتاریان خوێندەوە و نوێنەری کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتیش پەیامی پێشکەش کرد.

پەیامی پیرۆزبایی پارتی سوسیالیستی كوردستان باکوور و كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن مەكۆ سوڵتانپورەوە پێشكەش كرا.