![](/weney-mallperr/4347.jpg)
كوردستان میدیا: هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە هولەند بە سەرپەرستی جەعفەر مەردانبەگی بەرپرسی كۆمیتە لە رێوڕەسمی یادی ٧٩ هەمین ساڵی دامەزرانی حیزبی شیوعی عیراقدا بەشداریی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو رێوڕەسمەدا پەیامی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ هولەند لە لایەن مەنسوور فەروخی ئەندامی كۆمیتەوە پێشكەش كرا.
لەپەیامەكەدا وێڕای پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی شیوعی عیراق، باس لە ئالوگۆڕەكانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و رۆڵی حیزبە رەسنەكان لە ناوچەدا و بە تایبەت خەباتی رەوای گەلی كورد لە هەر چۆار پارچەی كوردستان كرابوو.
لەو پەیامەدا باس لە هاوكاریی و خەباتی هاوبەشی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان و حیزبی شیوعی عیراق لە رۆژانی سەخت و دژۆاردا كرابوو.