کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دیموکرات ــ هوڵەند، لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی فیداییانی خەڵکی ئێران (زۆرینە)

20:35 - 7 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: لەسەر بانگهێشتی سازمانی فیداییان، شاندێکی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی هوڵەند لە ساڵیادی٤٣ەمین ساڵڕۆژی دامەزرانیان، بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ هوڵەند بە سەرپەرستیی جەعفەر مەردانبەیگی بەرپرسی کۆمیتە، لەسەر بانگهێشتنی سازمانی فیدایی‌یانی خەڵکی ئێران (زۆرینە) لە رێوڕەسمی ٤٣ەمین ساڵڤەگەڕی شۆڕشی سیاهکەل و دامەزرانی ئەو رێکخراوە، لە شاری ماستریخت بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هوڵەند، لەلایەن \'\'مەنسوور فەرووخی\'\'یەوە پێشکەش کرا.