کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات ــ ئاڵمان لە کۆڕیادی کارەساتی هەڵەبجە

21:10 - 26 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئاڵمان وێڕای کوردانی دانیشتووی نۆرنبێرگ، لە کۆڕیادی کارەساتی هەڵەبجە بەشداریی کرد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئاڵمان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی رەشەمە لە کۆڕیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە کەلە شاری نۆرنبێرگ بەڕێوەچوو، بەشداریی کرد.
لەو کۆڕیادەدا کە ژمارەیەکی زۆر کە کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان بەشدار بوون، چەندین پارچە مووزیک و هۆنڕاوە و سروود و لاواندنەوە، بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی کیمیایی بارانی هەڵەبجە پێشکەش کران.