کوردستان میدیا: بە بەشداریی ئەندامانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان و هەروەها رێکخراو و سەندیکا کرێکارییەکان، رۆژی جیهانیی کرێکار لە بلژیک بەرز راگیرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ١ی مەی رۆژی جیهانیی کرێکار رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١١ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێوڕەسمێک لە شاری برۆکسێل پایتەختی وڵاتی بلژیک بەڕێوەچوو و تێیدا پارت و لایەنە سیاسی و کرێکارییەکان پەیامی خۆیان پێشکەش کرد.
لەو رێوڕەسمەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک بەشدارییان کردبوو و پەیامی کۆمیتەیان بە دوو زمانی فەڕانسەوی و هۆڵەندی بڵاو کردەوە.
لە پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتدا باس لە دۆخی خراپ و نالەباری کرێکارانی ئێران کرابوو و بە وردی مافە پێشێلکاراوەکانی کرێکارانیان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی شی کردبووەوە.