کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ساڵیادای کۆچی دوایی بارزانی لە وڵاتی هوڵەند

13:08 - 14 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی هوڵەند لە رێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی لە شاری ئالمیرە بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ هوڵەند بە سەرپەرستیی \'\'جەعفەر مەردان‌بەیگی\'\' بەرپرسی کۆمیتە، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی لقی ٦ی پارتی دێموکراتی کوردستان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی رەشەمە لە ٣٥ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی \'\'مەلا مستەفا بارزانی\'\' لە ساری \'\'ئالمیرە\'\' بەشداریی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ــ هوڵەند بەو بۆنەوە پێشکەش کرا.