کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە کۆڕیادی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانی لە هوڵەند

14:30 - 14 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە هوڵەند لە رێوڕەسمی ٣٩مین ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی هوڵەند بە سەرپەرستیی \'\'جەعفەر مەردانبەیگی\'\' بەرپرسی کۆمیتە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆڕیادی دامەزرانی بەشداریی کرد.

لەو رێوڕەسمەدا پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ هوڵەند وێڕای چەپکەگوڵێک پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە و \'\'مەلا بەختیار\'\' لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان (YNK)(PUK) ناسراو بە یەکیەتی، یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی کوردستانی عێراقە کە ساڵی ١٩٧٥ی زایینی دامەزراوە و هەنووکە لەلایەن جەلال تاڵەبانییەوە رێبەری دەکرێت.