![](/weney-mallperr/9220.jpg)
کوردستان میدیا: لەسەدا ٤٧ی بەشی پیشەیی و کارخانەکانی پارێزگای ئورمیە داخراون و هەنووکە لە حاڵەتی رکوود و داوێسیان دان.
بەگوێرەی راگەیەنراوی فەرمیی بەرپرسانی رێژیمی ئێران، لە کۆی گشتیی دوو هەزار و ٨٠٠ یەکەی بەرهەمهێنان، یەک هەزار و ٢٤٥ یەکەیان داوێسیاون و ئەمەش بێکاریی ١٨ هەزار کەسی لە پارێزگای ئورمیەدا لی کەوتووەتەوە.
بە هەژمارکردنی ئەم هەژدە هەزار کەسە، هەنووکە لە پارێزگای ئورمیە یەک سەد و هەژدە هەزار بێکار لەو پارێزگایەدا بوونی هەیە.
بە وتەی بەرپرسانی رێژیم هۆکاری داخران، یان داوێسیانی یەکەکانی بەرهەمهێنان لە پارێزگای ئورمیە و بگرە لە سەرانسەری ئێرانیش، گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەو وڵاتەیە کە لەلایەن ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بەسەریدا سەپاوە.
پارێزگاری ئورمیە لەو پێوەندییەدا رایگەیاندووە: گەمارۆکانی بوونەتە هۆی ئەوەی کە یەکەکانی بەرهەمهێنان توانای کڕینی ماددە سەرەکییەکانیان نەبێت.
هەروەها وتوویەتی: هەڵکشانی نرخی ئەرز و دۆلار لە بازارەکاندا کاریگەریی لەسەر داخرانی یەکەکانی بەرهەمهێنان و کارخانە پیشەیییەکاندا داناوە.