![](/weney-mallperr/9479.jpg)
کوردستان میدیا: مامۆستا مەحموود ئەیوازە، لە زانایانی ئایینی ناوداری مەریوان وئەندامی یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستدا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، دوکتور مەحموود ئەیوازە مامۆستای مزگەوتی سەلاح الدین ئەیوبیی مەریوان و ئەندامی یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران لە جاددەی سنە - مەریوان تووشی روداووی هاتوچۆ بوو و گیانی لەدەست دا.
ئەو مامۆستا کوردە بڕوانامەی دوکتورای مافی لە زانکۆی شیراز وەرگرتووە و هەروەها مامۆستای زانکۆکانی پەیام نوور و ئازادی مەریوان بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەحموود ئەیوازە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.