کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوە چوونی رێوڕەسمی سێزدە بەدەر لە رۆژئاوای كانادا

16:30 - 17 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: كوردەكانی دانیشتووی بریتش كلومبیای كانادا لەسەر بانگهێشتی كۆمیتەی هاوكاری حیزبە سیاسییەكانی كوردستان، رێزیان لە نەورۆز و رۆژی سێزدە بەدەر گرت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەو رێوڕەسمەدا كوردەكانی هەر چوار بەشی كوردستان تێیدا بەشدار بوون و لەو پێوەندییەدا كۆمەڵێك میوانی بیانیش حوزوورییان هەبوو.
هەر لەو رێوڕەسمەدا چەندین تابلوی هەڵپەركێ‌لەناوچە جۆربەجۆرەكانی كوردستان نمایش كرا.