کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوە چوونی رێوڕەسمی ١٠ی خاكەلێوە لە شاری كارلستادی سوید

17:36 - 12 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ـ كارلستاد لە رێوڕەسمێكدا، ١٠ی خاكەلێوە رۆژی شەهیدانی كوردستانیان بەرز راگرت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سیمینارەكە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەكێك بێ دەنگی بۆگیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی پێ كرد. پاشان پەیامی كۆمیتەی كارلستاد لەلایەن موختار پاڵانی و پەیامی یەكیەتی كوردان لە شاری كارلستاد لەلایەن محەممەد پاڵانییەوە خوێنرانەوە .
لە درێژەی بەرنامەكەدا مریەم عەلیپوور، چالاكی سیاسی ‌باسێكی لەسەر كەسایەتی پێشەوا قازی و كۆماری كوردستان پێشكەش كرد.
‌خوێندنەوەی شیعری تایبەت بە كۆماری كوردستان، لەلایەن بەڕێزان محەممەد پاڵانی، حەمید نێرژی بەشێكی دیكەی بەرنامەكە بوو و هەروەها حیدە حەممدی ش وتارێکی خوێندەوە.
بەشی كۆتایی سیمینارەكە باسێك بوو لە سەر مێژووی هاوچەرخی شۆڕشی كورد و پەیوەندی نێوان كۆماری كوردستان و كۆماری ئازەربایجان كە لەلایەن حەمید تەیموری پێشكەش كرا.

5010.jpg