کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی بەرز راگرتنی ٦٨مین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێمۆكرات لە رۆژهەڵاتی كانادا

18:32 - 29 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لە رۆژهەڵاتی كانەدا شەو ئاهەنگێک بۆ رێزگرتن لە ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێمۆكرات، بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات و كوردانی ئەو دەڤەرە بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، كەژال محەممەدی بە نوێنەرایەتیی كۆمیتەی رۆژهەڵاتی كانەدا بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد و پاشان بە پێشكەش كردنی سروودی نەتەوایەتی \'\'ئەی رەقیب\'\' لەلایەن كۆڕی سروودی كرماشان و راگرتنی خولەكێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان، رێوڕەسمەكە دەستی پێكرد.
پاشان پەیامی كۆمیتەی رۆژهەڵاتی كانەدا لەلایەن \'\'سەلاح محەممەدی\'\' ئەندامی كۆمیتەوە پێشكەش كرا.

ژمارەیەك حیزب و لایەن پەیامیان بۆ رێوڕەسمەكە ناردبوو كە بریتین بوون لە:

ـ كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران

ـ پارتی دێمۆكراتی كوردستان

ـ یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان

دوا بڕگەی بەرنامەكە تەرخان كرابوو بۆ گۆرانی و موسیقا و هەڵپەرکێ.