کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ٢٤مین ساڵڤەگەری شەهیدبوونی دكتور قاسملوو لەفینلاند

15:46 - 23 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا:ژمارەیەک رێکخراوی مەدەنی لە فینلاند لەساڵیادی شەهیدکرانی دكتور قاسملوو و هاوڕێیانیدا، بە ئامادە بوونی چالاكڤانانی سیاسی و مەدەنی كورد و ئێرانی رێپێوانێكی لەشاری هێلسینكی رێك خست.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێپێوانەكە لە بەردەمی پارلمانی فینلاند بە سروودی ئەی رەقیب و یەك دەقیقە بێ دەنگی دەستی پێكرد. دوای خوێندنەوەی وتاری بەشدارانی رێپێوانەكە لە لایەن سامرەند خزرییەوە، بەشداران بەرەو نوێنەرایەتی كۆمیسیۆنی ئورووپا لەفینلاند بەرێكەوتن و دواتر وڵات نەهری و سامرەند خزری بە نوێنەرایەتی خۆپێشاندەران سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی كۆمیسیۆنی ئورووپایان كرد و چاویان بە بەرێز پێكا نورمینێن (Pekka Nurminen) سەرۆكی بەشی راگەیاندنی پارلمانی ئورووپا كەوت.

لەو دیدارەدا نوێنەرانی خۆپیشاندەران وێرای باس لە رووداوی ٢٢ی پووشپەڕ و تیرۆری دكتور قاسملوو رەوشی ئێستای مافی مرۆڤی كورد لە ئێرانیان شی كردەوە.

خۆپیشاندان دوای خوێندنەوەی بڕیارنامەی خۆپیشاندەران لەلایەن خاتوو شەهین رادئەحمەد، بە خوێندنەوەی چەندین هۆنراوە و پەخشان كۆتایی پێهات.

5472.jpg