کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە وڵاتی بلژیک

14:40 - 15 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: بە بەشداریی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان لە وڵاتی بلژیک رێوڕەسمی ٦٨ەمین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک رۆژی شەممە رێکەوتی ١٢ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، رێوڕەسمێکی بە بەشداریی شاندی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئورووپا، نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە و چەندین کەسایەتیی بلژیکی، بەڕێوەبرد.
رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە بلژیک بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک، لەلایەن \'\'ئیبراهیم خودامورادی\'\' بەرپرسی کۆمیتەوە خوێندرایەوە و پاشان پەیامی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک لەلایەن \'\'بابەک بالیدی\'\' ئەندامی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوانەوە خوێندرایەوە.
دواتر \'\'دلاوەر ئاژگەیی\'\' نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیەتیی ئورووپا، بەو بۆنەوە دەستەگوڵێکی پێشکەش بە رێوڕەسمەکە کرد.
لە نێواخنی ئەو رێوڕەسمەدا چەندین شێعر و پەخشان لەلایەن \'\'ئاکۆ مینبەری، هیوا میهەن‌خا و سەدار حوسێنی\'\'یەوە پێشکەش کران.
رێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێ هات.