کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ لەشاری كالمار

14:35 - 31 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: لە ٦٨ـەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێراندا، كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لە شاری كالمار شەو ئاهەنگێكی بۆ ئەندامان، لایەنگران و كوردانی دانیشتووی ئەو شارە پێكهێنا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شەوئاهەنگەكە بە خوێندنی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی دەقیقەیەك بێدەنگی بۆ بەرز راگرتنی یادی شەهیدان دەستی پێكرد.

دواتر ناسر ئەشرەفی بەرپرسی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەكالماری سوید، باسێكی لەسەر ٢٥ی گەلاوێژ، وەك نوختە وەرچەرخانێكی گرینگ لەمێژووی خەباتی كورددا پێشكەش كرد.

پاشان پەیامی پارتی یەكیەتیی كورد لەسوریە لەلایەن نوێنەری ئەو پارتە لەشاری كالمار هەڤاڵ لێزگین ئیسماعیلەوە خوێندرایەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا پەیامی هاوبەشی یەكیەتییەكانی ژنان، لاوان و یەكیەتی كوردان لەلایەن رۆژین ئەشرەفییەوە پێشكەش كرا.

دواتر وتەی منداڵانی كورد لە شاری كالمار لەلایەن فاتم ئەلیاسییەوە خوێندرایەوە و بڕگەیەكی دیكەی رێوڕسمەكە گۆرانی ٢٥ی گەلاوێژ لەلایەن محەممەد بناوی و خوێندنەوەی شێعرێك لەلایەن مەجید ئەلیاسیەوە بوو.