کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ٦٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێمۆكرات لەوڵاتی سوید

14:47 - 9 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: یادی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەشاری ئوریبرۆ پیرۆز كرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كۆمیتەی حیزبی دێموكرات ـ ئوریبرۆ بە هاوكاری یەكیەتی كوردان لە سوید و یەكیەتی ژنان و یەكیەتی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران و بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە كوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە یادی ٢٥ی گەلاوێژیان بەرز و پیرۆز راگرت.
ئاهەنگەكە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و پاشان راگرتنی خولەكێك بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد و لەلایەن سەید خدر نەبی پور و سومەییە دەروێشییەوە بەخێرهاتنی بەشداربوان كرا.
دواتر پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن سەلاح ئارامیش بەرپرسی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات كۆردستانی ئیران لە ئوریبرۆ خوێندرایەوە.
لەو رێوڕەسمەدا كۆمەڵێك پەیام پێشكەش كران كە بریتین بوون لە:
ـ پەیامی پارتی دێموكراتی كوردستان لە لایەن سۆران قەراخی

ـ پەیامی هاوبەشی رێكخراوەكانی یەكیەتی ژنان، لاوان و خوێندكاران لەلایەن ئاشتی ئازەرئەفشان

ـ پەیامی هاوبەشی ناوەندی یەكیەیی كوردان لەسوید و ماڵپەڕی خاكەلێوە لەلایەن عومەر حوسێنی
هەروەها كۆمەلێك بروسكەی پیرۆزباییش بە بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەكە گەیشتبوو كە بەم شێوەیەن:

ـ یەكیەیی نیشتمانی كوردستان

ـ بزوتنەوەی گۆڕان

ـ حیزبی كۆمۆنیستی ئیران – كۆمەڵە

ـ كومەڵی كوردی لە ئوریبرۆ
لەدرێژەی رێوڕەسمەكەدا پەتۆل حەمەدی پەخشانێكی پێشکەش کرد و حیدە حەمەدیش پەیامێکی بەو بۆنەوە خوێندەوە.
پاشان هەر سێ هونەرمەند شێركۆ مەریوانی و سیروان و عەتا دەروێشی رێوڕەسمەكەیان زیاتر رازاندەوە.