کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکرات سمینارێکی بۆ حەسەن شەرەفی بە بەشداریی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ نوروێژ، رۆژی شەممە رێکەوتی ٣ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، سمینارێکی بۆ \'\'حەسەن شەرەفی\'\' جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هێنا.
سمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
لەو سمینارەدا جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات باسێکی لەسەر بارودۆخی ئێستای کوردستان، ئێران، ناوچە و حیزب پێشکەش کرد.
پاشان بەشداران پرسیار، پێشنیار و تێبینییەکانی خۆیان لە پێوەندی لەگەڵ بابەتی سمینارەکە هێنایە بەر باس.