![](/weney-mallperr/9467.jpg)
کوردستان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هاوکاری کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری ئێسکیلستونا، سیمینارێکی بۆ فواد خاکیبەیگی، سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان پێکهێنا.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە ريكەوتی ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، كۆميتەی گشتیی يەكیەتیی لاوان لە وڵاتی سوید به هاوكاری كوميتهی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئێسكيلستونا، سمينارێکی بۆ فواد خاكیبەیگی، سكرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پێک هێنا.
لەو سیمینارەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی لاوان و هەروەها دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەو شارە و دەورووبەری بەشدار بوون.
ئەم سیمینارە کە لەشاری ئێسکیلستونا بەڕێوەچوو بە هەستانە سەرپێ و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنکی بۆ ڕیز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێ کرد.
سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان لەبەشی یەکەمی قسەکانیدا لەسەر بارودۆخی هەنووکەیی كوردستان و هەروەها دۆخی حيزبی دیمۆکرات و یەکیەتیی لاوان لە ئاست جیهاندا چەند بابەتێکی پێشکەش کرد.
خاکیبەیگی له بەشی دووهەمی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر کۆمەڵێ خاڵ و بڕیاراتی گرینگ کە پەیوەندییان بە کاری رێکخراوەیی بە تایبەت ڕێکخراوی یەکیەتیی لاون هەبوو.
بەشی کۆتایی سیمینارەکە بۆ رەخنە، پرسیار و بۆچوونی بەشداربووان تەرخان کرابوو.