کوردستان میدیا: پلاتفۆرمی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری برێمن لە وڵاتی ئاڵمان سمینارێکی بۆ عەبدولعەزیز موحسین بارزانی لەبارەی کوردستانی ئەمڕۆ، دوێنێ و سبەی بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بە بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، سمیناری \'\'کوردستان لە دوێنی، ئەمڕۆ و سبەی\'\'دا بۆ عەبدولعەزیز بارزانی سەرۆکی \'\'ئەنستیتۆی دهۆک رۆژ\'\' لەلایەن پلاتفۆرمی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری برێمن پێکهات.
گۆڕانگارییەکانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ی زایینییەوە هەتا ئێستا و دەسکەوتەکانی نەتەوەی کورد لەو ماوە زەمەنییەدا، بەشێک لە تەوەری ئەو سیمنارەی پێکهێنابوو کە لەلایەن کۆڕگێڕەوە پێشکەش کرا.
دۆخی ئابووریی ئێستای هەرێمی کوردستان، ئازادیی رۆژنامەوانی و پێکەوەژیانی کەمینە ئایینی و ئێتنیکییەکان لە کوردستان، دۆخی ژنان و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەشێکی دیکەی قسەکانی بارزانیی لەو سمینارەدا لەخۆ گرتبوو.
ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لەو سمینارەدا بەشدار بوون لە باس و بابەتانەدا، را و سیاسەتی حیزبی دێموکراتیان لەسەر پرسە نەتەوەیییەکان هێنایە بەر باس.