کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی شەواهەنگی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز و شەوی یەڵدا لە کاڵمار

20:41 - 3 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان و شەوی یەڵدا رێوڕەسمێک لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە کاڵمار بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٦ی سەرماورەز و شەوی یەڵدا درێژترین شەوی ساڵ و شەوی لە دایک بوونی دوکتور قاسملوو، پاش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی شەوئاهەنگێکی بەڕێوەبرد.
رێوڕەسمەکە به سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
پەیامی کۆمیتە حیزب لە کالمار بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لەلایەن ئەبووبەکر رحمانی بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.
پاشان پەیامی کۆمیتەکانی لاوان، ژنان و یەکییتیی کوردان، لەلایەن \'\'نیزام ئەلیاسی\'\'یەوە پێشکەش کرا.
دواتر پارچە هۆنراوەیەک کە لەلاین \'\'عادل دوودکان لوو\'\'ـەوە ئامادە کرابوو، لەلایەن \'\'رۆژین ئەشرەفی\'\'یەوە پێشکەش کرا.
پاشان کادرێکی دیرینی حیزبی شیوعی \'\'خال مەحموود قەڵادزەیی\'\' لەسەر کەسایەتیی دوکتور قاسملوو چەند بەسەرهاتێکی کورتی پێشکەش کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو شەواهەنگەدا پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دێموکرات \'\'عادڵ دوودکان لوو، محەممەد رەسووڵی و ئەبووبەکر رحمانی\'\' بیرەوەرییەکانی سەردەمی پێشمەرگایەتیی خۆیان گێڕایەوە.
پاشان \'\'ناسر ئەشرەفی\'\' باسێکی کورتی لەسەر قارەمانەتیی هاوسەری بەوەفای دوکتور قاسملوو، خاتوو هێلێن پێشکەش کرد.