کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی كۆریادی ٢٤مین ساڵڤەگەڕی شەهیدبوونی دكتور قاسملوو لە رۆژهەڵاتی كانەدا

17:31 - 29 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری كیتچنیری رۆژهەڵاتی كانەدا رێورەسمێك بە بۆنەی ٢٤مین ساڵڕۆژی شەهیدكردنی د.قاسملو و هاورێیانی بەرێوەچوو.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كۆڕ یادەكە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەكێك بێدەنگی بۆ رێزلێنان لەگیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد.

پاشان پەیامی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەرۆژهەلاتی كانەدا لەلایەن شەریف بێهروزەوە خوێندرایەوە. بێهرووز وێرای باس لەسەر چۆنییەتی تیرۆری د.قاسملوو و تایبەتمەندییەكانی ئەم رێبەرە زانایە وتی: دكتور بە پێگەیاندنی خۆی لە باری زانستی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی و لە هەمووی گرینگتر شارەزا بوون بە چەند زمانی گرینگی بیانی و هاوكات تێكەڵاو بوون و ناسیاو بوون لەگەڵ كۆمەڵگای سیاسی و پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی رۆژئاوا، گەیشتە ئاساتێكی بەرز و بێ وێنە.

پاشان فیلمێكی دیكۆمێنتی لەژێرناوی دیپلۆماسی تیرۆر و كۆمیتەی تایبەت پیشان درا.

هەر لەو پێوەندییەدا سیاوش وپیسی، سەعید گوڵشەن،كەماڵ پاڵانی و د. فەریدوون رەحمانی هەر كامەیەیان بابەتێكیان پێشكەش كرد. دواتر لە درێژەی كۆڕ یادەكەدا چەندین پارچە شێعر و پەخشان و مووسیقا پێشكەش كران.

ژمارەیەك حیزب و لایەنی سیاسیی پەیامیان بۆ كۆڕیادەكە ناردبوو كە بریتین لە:

ـ كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران،كۆمیتەی ئامریكای باكوور
ـ لێژنەی ناوچەی پارتی دێمۆكراتی كوردستان

ـ یەكیەتیی نیشتمانی كوردستان،كۆمیتەی رێكخستنی كانەدا

ـ ماڵی كورد لە تورونتۆ

ـ رێكخراوی فەداییانی خەڵقی ئێران ـ ئەكسەرییەت، تورنتو