کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی نوروێژ

20:23 - 1 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ نۆروێژ، رێکەوتی٣٠ سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی رێوڕەسمێکی بۆ رێزگرتن لە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوەبرد.

سەرەتا سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' لەلایەن کۆڕی سروودی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە نوروێژ پێشکەش کرا و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان راگیرا.
دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکەوە \'\'هیوا ئەحمەدی و فەرزاد کوهەنساڵ\'\' زاراوەی کرمانجیی سەروو و خواروو بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی وڵات بەخیرهاتنی بەشداربوانی کرا.
پەیامی کۆمیتەی حیزب لە نوروێژ لەلایەن ئەحمەد عزیزی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی کۆمیتەوە پێشکەش کرا و دوابەدوای ئەوەش \'\'تاهیر ئیسماعیل پوور\'\' پەیامی هاوبەشی یەکیەتیی لاوان، ژنان و کۆمیتەی گشتیی کۆمەڵەی کولتووریی کوردی لەو وڵاتە خوێندەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمەڵگای ئاشتی و گەشەپێدانی کوردستان CAPK لەلایەن \'\'ئیبراهیم حیجاب\'\'ـەوە پێشکەش کرا و دواتریش پارچە شێعرێک لەلایەن \'\'سمکۆ بێکەس\'\'ـەوە پێشکەش بە بەشداربوان کرا.
پاشان فیلمێکی دیکۆمێنتی لەسەر چالاکیی پێشمەرگە لەلایەن \'\'سلیم شێخەپوور\'\'ـەوە پێشان درا.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنی گۆرانی و هەڵپەڕکێ و شایی بەشداران کۆتایی پێهات.