کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەکار هینانی گازی ژەهراوی لەلایەن رێژیمی سووریه‌وە، نزیک بە ٦٠ قوربانیی لێکەوتەوە

19:15 - 4 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: تەنیا چەند کاتژمیر پاش کۆمکوژیی شاری حەما بەهۆی بوردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی رێژیمی سووریەوە، دژبەرانی ئەو رێژیمە رایانگەیاند، هێزەکانی ئەسەد لە شاری حومس لە گازی ژەهراوی کەڵکیان وەرگرتووە.
تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییە لە زاری ئەنجومەنی گشتیی شۆڕشی سووریەوە بڵاوی کردەوە، بەهۆی بەکار هێنانی گازی ژەهراوی لە چەندین ناوچەی حومس و خالدییە، ٧ کەس کوژراون و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە حاڵی ١٢ هاووڵاتیی کە ئەو گازە ژەهراوییەیان بەر کەوتووە، نالەبارە.
ئەنجومەنی گشتیی شۆڕشی سووریه راشیگەیاند، جۆری گازی بەکارهێنراو لەم بوردمانەدا ناڕوونە، بەڵام لەڕووی کاریگەرییەکانی ئەو گازە لەسەر قوربانییان، شیمانە دەکرێت ئەو گازە لە جۆری ساردین بێت.
زۆربەی ئەم قوربانییانە بەهۆی کەمیی ئیمکاناتی پزیشکی گیانیان لە دەست داوە.
رێكەوتی 3‌ی سەرماوەز لە ئاكامی هێرشێكی ئاسمانییدا بۆسەر نانواییەك لە پارێزگای حەما لە سووریە، دەیان هاووڵاتیی مەدنی كوژران و بریندار بوون.
هێشتا ژمارەی ورد و دروستی زیانەكانی ئەم هێرشە نیزامییە بۆسەر شاری حەلیفا روون نەبووەتەوە و هەندێ لە راپۆرتەكان، هەواڵی قوربانی بوونی زیاتر لە ٢٠٠ هاووڵاتیی سوورییان لەو هێرشەدا بڵاو كردووەتەوە.
دژبەرانی سووریە رایانگەیاندووە، ئەم هێرشە لەلایەن فڕۆكە شەڕكەرەكانی ئەرتشی بەشار ئەسەدەوە ئەنجام دراوە.