کوردستان میدیا: له حاڵێکدا که ئاسه‌واری مێژوویی ـ فه‌رهه‌نگیی تاقه‌وسان به مه‌به‌ستی تۆمار کردنی وه‌کوو ئاسه‌وارێکی مێژوویی له ئاستی جیهاندا ئاماده ده‌کرێ، کۆمه‌ڵی که‌وناراناسانی ئێران نێگه‌رانیان له شێوازی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه مێژوویه ده‌ربڕیوه.
چالاکانی که‌وناراناسی له‌و باوه‌ڕه دان، بوونی ده‌زگا به‌هێزه سه‌نگ شکێنه‌کان و بۆڵدزێر و لۆدێره‌کان له‌رزه‌یان وه جه‌سته‌ی تاقه‌وسان خستووه و مه‌ترسیی خه‌سار گه‌یاندنیان به‌و شوێنه مێژوویه هه‌یه.
ئه‌و چالاکانه و لایه‌نگرانه‌ی شوێنه مێژووییه‌کان له به‌یاننامه‌یه‌کدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆیان، داواییان له لێپرسراوانی میراتی فه‌رهه‌نگی پارێزگای کرماشان کردووه که له‌و پێوه‌ندییه‌دا وڵامده‌ر بن.
پرسیارێک که هه‌تا ئێستا بێ وڵام ماوه‌ته‌وه و به‌وته‌ی ئه‌و چالاکانه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که و‌ڵامیان پێ نه‌درێته‌وه به‌دوادا چوون ده‌که‌ن.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه، ئێمه نێگه‌رانی ئه‌وه‌ین که تاقهوسانیش وه‌کوو ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی خان ته‌ختی له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ـ ته‌نگ قه‌ندیل له پارێزگای فارس خه‌ساری وه‌به‌ر بکه‌وێ و له ناو بچێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و کێشانه‌ی که بۆ تاقه‌وسان هاتۆته پێش له‌م دواییانه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و پارێزگایه له نزیک ئه‌و شوێنه مێژوویییه سه‌رقاڵی دروست کردنی رێگای شه‌مه‌نده‌فه‌رن و ئه‌و نیگه‌رانیشه به نیگه‌رانییه‌کانی دیکه زیاد بووه.
له‌و باره‌وه نوێنه‌ری شاری کرماشان له مه‌جلیسی رێژیمی ئێران داوای کردووه هه‌ر چی زووتر کۆتایی به‌و پڕۆژه‌یه بهێنرێت.
سه‌عید حه‌یده‌ری ته‌یب ئاشکراشی کردووه، ئه‌و شوێنه مێژوویی ـ فه‌رهه‌نگییه پڕ بایه‌خه له‌لایه‌ن میراتی فه‌رهه‌نگییه‌وه گرینگی پێ نادرێت.
تاقه‌وسان پێکهاتوو له کۆمه‌ڵێک داتاشینی به‌رده‌نووسه که‌له باکووری رۆژئاوای شاری کرماشان هه‌ڵکه‌وتووه و مێژووی دروست بوونه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ساسانییه‌کان له سه‌ده‌ی سێ زایینی.
پێشگیری له تۆمار کردنی ئه‌و ئاسه‌واره له ئاستی جیهاندا
رێکخراوی ئه‌وقافی پارێزگای کرماشان به دروست کردنی گومبه‌ز له‌سه‌ر بینای ئیمامزاده ئیبراهیم هه‌ڵکه‌وتوو له به‌رده‌م تاقه‌وسان که‌ند و کوسپ بۆ تۆمار کردنی ئه‌و شوێنه مێژووییه له ئاستی جیهاندا دروست ده‌که‌ن.
به‌رزایی ئه‌و گومبهزانهی که له‌سه‌ر بینای ئیمامزاده ئیبراهیم دروستی ده‌که‌ن له ٥ میتر زیاتره و به‌پێی یاسا جیهانییه‌کان بوونی بینا به به‌رزایی زیاتر له ٥ میتر له‌به‌رده‌م هه‌ر شوێنێکی مێژوویی پێش به تۆمار کردنی ده‌گرێت.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا جه‌لیل ره‌حیمی به‌رپرسی ئیداره‌ی ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی پارێزگای کرماشان ئاشکرای کردبوو، دروست کردنی گومبه‌زی ئیمامزاده ئیبراهیم له‌به‌رده‌م ئه‌و شوێنه مێژووییه بیرۆکه‌یه‌کی تێکده‌رانه و هه‌روه‌ها روانینی رێکخراوی ئه‌وقاف له هه‌مبه‌ر میراتی فه‌رهه‌نگی له رابردووه‌وه روانگهیهکینهرێنی بووه و ئێستاش به‌رده‌وامه.
تاقه‌وسان کۆمه‌ڵێک ئاسه‌واری داتاشینی به‌ردینی ده‌وره‌ی ساسانییه که په‌یکه‌ری به‌رجه‌سته‌ی شاپوور (تاقی بچووک) و په‌یکه‌ری خوسره‌و په‌رویز (تاقی گه‌وره)ی له‌سه‌ر هه‌ڵکۆڵراوه.