کوردستان میدیا: یه‌کیه‌تیی ئورووپا خولێکی نوێی گه‌مارۆکان له‌دژی ئێران به‌کار ده‌هێنێت، هه‌تا ئه‌و رێژیمه ناچار به هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی کرده‌کی له‌مه‌ڕ ره‌وینه‌وه نیگه‌رانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بکات.
وه‌زیرانی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له کۆبوونهوەیەکدا داسه‌پاندنی سزای نوێ له‌دژی ئێران تاوتوێ ده‌که‌ن و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه جێگری به‌رپرسی کۆمیسیۆنی وزه‌ی مه‌جلیسی رێژیمی ئێران هه‌واڵی ده‌سپێشخه‌ری گه‌مارۆ گازی ئێرانی لەلایەن ئورووپاوە راگه‌یاندووه.
هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز له راپۆرتێک‌دا نووسیویه‌تی، گه‌مارۆ نوێیه‌کان دژوارترین گه‌مارۆی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌دژی رێژیمی ئێران ده‌بێت که زیاتر پیشه‌ی بانکداری و که‌شتیوانی و گازی سروشتیی ئێران له خۆ ده‌گرێ.
هه‌روه‌ها له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، ئه‌م گه‌مارۆیانه دروست کردنی کشتیی نه‌وتهه‌ڵگر، گواستنه‌وه و پاشکه‌وت کردنی نه‌وتی ئێران له‌خۆ ده‌گرێت.
کاترین ئه‌شتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا، رۆژی دووشه‌ممه گوتبووی، به پێشکه‌وتن له دانووسانه‌کان له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران‌دا هیواداره و راشیگه‌یاندووه که هێشتا جێگا بۆ دانووستان و وتووێژ کراوه‌یه.
لە لایەکی دیکەوە ویلیا‌م هیگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، رایگه‌یاندووه، گوشاره‌کان له‌دژی رێژیمی ئێران هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتن زیاتر ده‌که‌ین و له چه‌ند مانگی داهاتووشدا ئه‌م ره‌وته درێژه‌ی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان زاشکرای کردووە، ئێمه ده‌بێ گوشاری زێده‌تر بۆ رێژیمی ئێران بێنین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م رێژیمه له دانووسانه‌کانی چه‌ند مانگی رابردوودا هیچ هه‌وڵێکی له‌مه‌ڕ ره‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئه‌نجام نه‌داوه.