![](/weney-mallperr/2054.jpg)
کوردستان میدیا: ١٧ گوندنشینی ویلایه‌تی هێلمه‌ندی ئه‌فغانستان به‌ده‌ستی تاڵیبان سه‌ر بڕدران و ١٠ سه‌ربازی دیکه‌ش کوژران.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی پژواک، لێپرسراوانی ویلایه‌تی هێلمه‌ندی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاندووه، تاڵیبان ١٧ گوندنشینییان که‌له به‌رنامه‌یه‌کی ناوچه‌یی مۆسیقا به‌شدارییان کردبوو، سه‌ر بڕیوه.
داود ئه‌حمه‌دی، وته‌بێژی پارێزگاری هێلمه‌ند ئه‌و رووداوه شه‌وی رابردوو رووی داوه و هێزه‌کانی چه‌کداره‌کانی تاڵیبان ١٧ گوندنشینی ئه‌فغانی که ٢ ژنیان تێدا به‌رچاو ده‌که‌وێت، سه‌ر بڕیوه.
رێوڕه‌سمی شایی و سه‌ما له سه‌روبه‌ندی جێژنێکی ناوچه‌یی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌چووه که ئه‌فغانستان ١٧ هاووڵاتیی گوندنشییان به تۆمه‌تی به‌شداری له‌و شاییه سه‌ربڕیوه.
ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان دایه و هه‌تا ئێستا ئه‌و گرووپه به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و تاوانه‌ی وه ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
له کرده‌وه‌یه‌کی جیادا تاڵیبانی ئه‌فغانستان سه‌رله به‌یانیی ئه‌مڕۆ هێرشیان کرده سه‌ر پێگه‌یه‌کی نیزامیی ئه‌فغانستان و له ئاکامدا ١٠ سه‌ربازی ئه‌فغانییان کوشت.