کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

توندتربوونەوەی کۆنترۆڵی کافی‌نێتەکانی شاری بۆکان لە بەرەبەری ٢٢ پووشپەڕدا

21:37 - 15 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: هێزە ئیتلاعاتی و لیباس شەخسییەکانی رێژیم و پۆلیس، بە شێوەیەکی توندوتۆڵ‌تر لە جاران تێکڕای کافی‌نێتەکان شاری بۆکان لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕدا کۆنترۆل دەکەن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێژیمی ئیسلامی سەرەڕای ئەوەی کە هێزێکی زۆری لە پۆلیس و لیباس شەخسیی رەوانەی کافینێەکان کردووە، بە شێوەیەکی ورد و لە رێگەی دووربینی دابەستراوەوە و توندتر لە جاران کۆنترۆڵیان دەکات.

هێزەکانی رێژیم هەروەها بە خاوەن کافی‌نێتەکانیان راگەیاندووە، کە دەبێ کۆنترۆڵی تێکڕای موشتەریانیان بکەن و کارتی پێناسیان لێ وەربگرن.

رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕی هەموو ساڵێک دۆخێکی ئەمنیەتیی بەسەر شارەکانی کوردستاندا زاڵ دەکات و بە ئەمنیەتی کردنی ناوچەکە و گەشتی مەئمووران هێزی ئینتزامی، لە هەوڵی چاوترسێن کردنی خەڵک لەمەڕ پێشگیری لەهەر چەشنە ناڕەزایەتییەک دەدات.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ساڵانە بە هاتنی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و سەرەڕای مەحکووم کردنی تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئیسلامیی ئیران یاد و بیری رێبەرانی شەهیدی حیزبی دێموکراتیش بەرز رادەگرن.

راپۆرتی چالاکیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات رۆژانە لە \'\'کوردستان میدیا\'\'دا بڵاو دەبێتەوە.

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ بەردەوامە
چالاکی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ + وێنە
ئیسلام ئابادی ئورمیە/ یەکەم چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ