کوردستان میدیا: گه‌شتی شه‌وانه و به‌کۆمه‌ڵی سپای پاسداران، پچڕانی پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌کان، ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیسی هاتوچۆ له کاروباری ناپێوه‌ندیدار به کاره‌که‌یان و ... هۆکاری ئه‌منیه‌تی بوونی شاری مه‌ریوانن.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی زیاتر به ئه‌منیه‌تیتر کردنی شاری مه‌ریوان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژه له نێو شاری مه‌ریواندا پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌کان زوو ده‌پچڕێن و سپای پاسدارانی رێژیم، رۆژانه ده‌چنه نێو گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری مریوان و ترس و دڵڕاوکێیان له نێو دڵی خه‌ڵکی ئه‌و شاره خولقاندووه.
گه‌شتی هێزه‌کانی سپای پاسداران بۆ نێو گونده‌کان، به کۆمه‌ڵ ده‌بێت و جاری وا هه‌یه زیاتر له ٢٠ ماشین پێکه‌وه ده‌چنه نێو گوندێک و هه‌وڵی چاوترسێن کردنی خه‌ڵک ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، ته‌نانه‌ت شه‌وانه‌ش پۆلیسی هاتوچۆی نێو شار له کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند ماشین له یه‌ک شوێن، پێشگیری ده‌کات و هه‌وڵی بڵاو پێ کردنیان ده‌دات و به پڕه پاره‌یه‌کی زۆر جه‌ریمه‌یان ده‌کات.
به‌قسه‌ی هاووڵاتییانی شاری مه‌ریوان، ئه‌م ئاڵۆزییانه که له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه دروست کراون، رێژیم شیمانه‌ی راپه‌ڕینێکی جه‌ماروه‌ری له کوردستاندا ده‌کات و کوردستان زیاتر له هه‌موو ناچه‌کانی دیکه‌ی ئێران پڕ مه‌ترسیدارتر ده‌زانێت.