کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تووش بوونی ساڵانە ٨٥ هەزار کەس لە ئێران بە شێرپەنجە

19:58 - 13 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: نەخۆشیی شێرپەنجە لە ئێران بە خێرایەکی زۆرەوە لە حاڵی پەرە سەندن دایە، بە چەشنێک کە ساڵانە ٨٥ هەزار کەس تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن.
ناسر پارسا ئەندامی ئەنجومەنی شێرپەنجە ناسیی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئێران هەتا دوو ساڵی دیکە لەگەڵ سۆنامی شێرپەنجە بەرەوڕوو دەبێتەوە.
هەرلەو پێوەندییەدا ئەنجومەنی شێرپەنجەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە، لە کۆی گشتیی ئەو ٨٥ هەزار تووشبووەدا، ساڵانە ٣٠ هەزار کەسیان گیان لەدەست دەدەن.
ئەو رێژەیە بەبراورد لەگەڵ ساڵەکانی پێشوو زیادی کردووە، بەچەشنێک کە لەساڵی ١٣٨٤دا، ٥٥ هەزار و ٨٥٥ کەس تووشبوو بە شێرپەنجە لە ئێراندا بوونی هەبوو.
شێرپەنجە لە ئێران لە دوای گیان لەدەست دان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ و نەخۆشیی دڵ و دەمارەکان، پلەی سێهەمی هەیە.
لەلایەکی دیکەەوە ناوەندی لێکۆلینەوەی شێرپەنجەی جیهان رایگەیاندبوو، نەخۆشیی شێرپەنجە لە ئێران بە نیسبەت چەند ساڵ لەمەوبەر ١٨١% زیادی کردووە و لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا پلەی یەکەمی بۆ ئەو نەخۆشییە هەیە.
پیسیی کەش و هەوا، کودە شیمیاییەکان و پارازیت بە سێ‌ هۆکاری سەرەکیی تووشبوون بە شێرپەنجە لەئێران دێنە ئەژمار.