کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تۆپی پێ/ سەرکەوتنی یانەی شارەوانیی بۆکان لە یانەیەکی هەمەدانی، خۆشحاڵیی هاووڵاتییانی لێ کەوتەوە

17:15 - 11 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: دوای چەندین سەرکەوتنی یانەی شارەوانیی بۆکان، ئەمجارە بەسەر یانەیەکی هەمەدانیدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کێبڕکێیەکی دۆستانە لەنێوان دوو یانەی \'\'شارەوانیی بۆکان\'\' و \'\'ئومید پاسی هەمەدان\'\' کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٠ی گەلاوێژ بەڕێوەچوو.

لەو کێبڕکێیەدا کەلە \'\'یاریگەی وەحدەت\'\'ی بۆکان بەڕێوەچوو، یانەی شارەوانیی بۆکان بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بە دەست هێنا و یانەی هەمەدانی رەوانەی شارەکەی خۆی کردەوە.

سەرکەوتنی یانەی \'\'شارەوانیی بۆکان\'\' بەسەر یانەی \'\'ئۆمید پاسی هەمەدان\'\' خۆشحاڵیی هاووڵاتییانی کوردی ئەو شارە و بەتایبەت هاندەرانی ئەو یانەیەی لێ کەوتەوە.

گۆڵی یەکەمی یانەی شارەوانیی بۆکان لە خولەکی ٦٨ لەلایەن \'\'وەحید\'\' و گۆڵی دووهەمیش لە خولەکی ٨٠ لەلایەن \'\'سیروان مامەپوور\'\'ەوە تۆمار کران. هەروەها گۆڵچیی یانەی شارەوانیی بۆکان لە سەرەتای کێبڕکێیەکەدا توانیی پناڵتییەکی یانەی ئومید پاسی هەمەدان بگرێتەوە.

پێشتریش \'\'شارەوانیی بۆکان\'\' کە خۆی بۆ جامی پلە نایابەکانی پارێزگای ئورمیە ئامادە کردووە، لە کێبڕکێیەکی دۆستانەدا ٢ بە ١ لە یانەی \'\'کەیوان مورغی نوێنەری ئورمیە\'\' بردبووەوە.

8964.jpg