کوردستان میدیا: هێزە ئەمنییەتییەکانی وڵاتی عەرەبستان تیرۆریستێکی نێودەوڵەتییان کە ماوەی چەندین ساڵە لەلایەن بەرپرسانی رێژیمی ئێرانەوە داڵدە درابوو، دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەحمەد ئیبراهیم ئەلمەغسەل، خەڵکی وڵاتی عەرەبستانی سعوودی و فەرماندەی گوردانی حیزبوڵڵای حیجاز کە بە یەکێک لەتیرۆریستە نێودەوڵەتییەکان دەهاتە ئەژمار لەوڵاتی لوبنان دەستبەرسەر کرا.
ئەحمەد ئەلمەغسەل، یەکێک لەپلاندارێژەرانی تەقینەوەی ئەلخەبەر لەساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی (٢٥ی ژوئەنی ساڵی ١٩٩٦ی زایینی) بوو کە پاش ١٩ ساڵ دەستبەسەر کرا.
لەو بارەیەوە ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو هاووڵاتییە عەرەبستانییە بینای ئەلخەبەر، شوێنی نیشتەجێ بوون و حەوانەوەی سەربازە ئامریکاییەکانی، تەقاندبوویەوە.
لەو تەقینەوەدا ١٩ سەربازی ئامریکایی کوژران و ٣٧٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەحمدئەلمەغسەل فەرماندەی گوردانی ناسراو بە حیزبوڵڵای حیجازە دوای ئەو تەقینەوەیە بەرەو وڵاتی ئێران هەڵات و پاش چەند ساڵ بەرپرسانی رێژیمی ئێران ناوی ئەو تیرۆریستەیان لەریزی مردووەکاندا بڵاو کردەوە.
پاش یەک ساڵ لەرووداوی تەقینەوەکە، بەرپرسانی سعوودیە داوای رادەستکردنەوەی ئەحمەدئەلمەغسەلو سێ کەسی دیکەیان لەبەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کرد.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتە روو، لەم چەند ساڵەی دواییدا دەرکەوت کە ئەو تیرۆریستە خۆی لەئێران حەشار داوە و نەمردووە و ئێرانی بەرەو لوبنان بەجێهێشتبوو.
هەر ئەو کات ساڵی ١٣٧٥ دەوڵەتی ئامریکا سپای قودسی رێژیمی ئێرانی بە دەست تێدابوون لەتەقاندنەوەی بینای ئەلخەبەر تاوانبار کردبوو.

ئەحمەد ئیبراهیم ئەلمەغسەل, ئەو هاووڵاتییە عەرەبستانییە بینای ئەلخەبەر، شوێنی نیشتەجێ بوون و حەوانەوەی سەربازە ئامریکاییەکانی، تەقاندبوویەوە