کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تیمی هەڵپەڕکێی نیشتمانی بانە پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی جیهانیی مووزیکیان بەدەست هێنا

18:41 - 21 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: تیمی هەڵپەڕکێی نیشتمانـی شاری بانە کە لە فێستیڤاڵی جیهانیی مووزیک لە وڵاتی کرۆواسی بەشداری کردبوو، پڵەی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵەی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فێستیڤاڵی جیهانیی مووزیک کە لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە وڵاتی کرۆواسی بەڕێوە چوو، تیمی هەڵپەڕکێی نیشتمانـی شاری بانە، لەو فێستیڤاڵەدا پڵەی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵەی بۆخۆی مسۆگەر کرد.

ئەو فێستیڤاڵە جیهانییەی مووزیک لە شاری تسریکونیستای ئەو وڵاتە بە بەشداریی ١٦ تیم لە ١٠ وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو.

لەو فێستیڤاڵەدا کە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تیمی هەڵپەرکێی نیشتمان لە شاری بانە و بە نایەی مامۆستا عوسمان سوور و تەپڵی کیوان سوور، کوڕی مامۆستا عوسمان سوور، بەشدارییان تێدا کردبوو، توانییان سەرنجی خەڵک و داوەرانی بەشدار لە فێستیڤاڵەکە بۆ لای خۆیان ڕاکێشن و پەلەی یەکەم بەدەست بێنن.